چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/وەرزش/ڕۆناڵدۆ یانەی نەسر بەجێدەهێڵێت

ڕۆناڵدۆ یانەی نەسر بەجێدەهێڵێت

چاویار – کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی بەجێدەهێڵێت، روودەکاتە یانەیەکی دیکەی سعوودی یانیش روودەکاتە یانەیەکی ئەوروپی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان. فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی...

ئایار 28, 2025
Print

چاویار – کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی بەجێدەهێڵێت، روودەکاتە یانەیەکی دیکەی سعوودی یانیش روودەکاتە یانەیەکی ئەوروپی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکەی سعوودی، یانیش ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێىکاتەوە، بەڵام بە مەرجێک پڕۆژەی یانەکە بگۆڕدرێت و یانەکە توانای رکابەریکردنی لەسەر نازناوەکان هەبێت.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودی، دەیەوێت لە یانەیەک بێت نازناوەکان بباتەوە، ئەو تەنیا بەدوای ریکۆردە کەسییەکانییەوە نییە، ئامادەیە لە نەسڕ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە ئەگەر ئەو یانەیە پڕۆژەیەکی جیاوازی بۆ وەرزی داهاتوو هەبێت.

خالید زەهرانی رۆژنامەنووسی سعوودی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت ئەگەر لە نەسڕ بڕوات و هەر لە سعوودیە بمێنێتەوە، پەیوەندی بە یانەی هیلال یان ئەهلییەوە بکات کە بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکەن.

کەناڵی ESPNـی ئەمریکیش رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆنالدۆ دەگەڕێتەوە ئەوروپا و پەیوەندی بە یانەیەکی ئەوروپی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان دەکات، لەوانەیە ریال مەدرید یەکێک بێت لە بەربژێرەکان بۆ ئەوەی دۆن بچێتە ریزەکانییەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (40 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی نەسڕی سعوودییەوە کرد و تاوەکو رۆژی 30ـی مانگی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای دۆن 12 ملیۆن یۆرۆیە.

Tags:

ڕۆناڵدۆنەسڕ

هەواڵی پەیوەندیدار

هەمووشتێکی لەبارەی ئۆفەرەکەی هیلالەوە بۆ برونۆ فێرناندێش
سەڵاحەدین سیامەند لە شوێنی تاریق عەبدولڕەحمان دەستبەکار دەبێت
هانزی فلیك وەک باشترين راهێنه‌ری لالیگا دەستنیشانکرا
هیلال یاریزانێکی گەورەی فەڕنسی دەگوازێتەوە
دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت
فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات
نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە
وادەی گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ ناپۆلی یەکلاییکرایەوە

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

بڕونۆ فێرناندێس

هەمووشتێکی لەبارەی ئۆفەرەکەی هیلالەوە بۆ برونۆ فێرناندێش

دادگاى فیدراڵى و کردنەوەی گرێکۆرەی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان

نوعمان کورتولمووش بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

ئاڤامیدیا

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا