چاویارنیوز – واین ڕۆنی لە لێدوانێکی شیکاریدا باسی لە بارودۆخی کارکردنی لیام ڕۆزنێر و ئەو ئاستەنگانەی لە پێشدایە، هەروەها ئاماژەی بە قۆناغی نوێی ژیانی ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەرە لاوەکە کرد وەک تاقیکردنەوەیەکی جددی.
ڕۆنی کە مێژوویەکی کارکردنی لەگەڵ ڕۆزنێر هەیە، ئاماژەی بە کاتەکانی لە دێربی کاونتی و دواتر ئەزموونەکانی لە هال سیتی و ستراسبۆرگ کردووە و دەڵێت: کاتێک لە دێربی بووە، دواتر هال و دواتر ستراسبۆرگ، پێموایە پلانێک لەنێوان ستراسبۆرگ و چێڵسیدا هەبووە، بەڵام کەمێک زووتر ڕوویداوە لەوەی کە پێدەچێت چێڵسی و لیام چاوەڕێی کردبێت.
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر توانا تەکنیکیەکانی ڕۆزنێر کردەوە و وتی: دەبێت کاریگەر بێت، هیچ گومانێک لە توانای ڕاهێنەرایەتیدا نییە، ئێستا تەحەدای لیام بەڕێوەبردنی ئەم یاریزانە سەرەکیانەیە، ئەوە گەورەترین تەحەدایە بۆی.
ڕۆنی پێی وایە کەسایەتی و متمانەی ڕۆزنێر دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کوڕێکی متمانەبەخۆیە و گەنجێکی بە توانایە، بۆیە سەرنجڕاکێش دەبێت بزانین لە نێوان ئێستا و کۆتایی وەرزدا چی ڕوودەدات.
ئەم لێدوانەی ڕۆنی لە کاتێکدایە کە هەموو چاوەکان لەسەر ئاستی ڕۆزنێرن لە قۆناغێکی چارەنووسساز لەم وەرزەدایە، زۆر کەس پێیان وایە چۆنیەتی بەڕێوەبردنەکەی لە هەفتەکانی داهاتوودا دەتوانێت ڕێڕەوی ژیانی وەرزشی ئەو لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەوروپا دیاری بکات.
No Comment! Be the first one.