چاویارنیوز ـــ خولی تۆپی پێی پڕۆفشناڵی ژاپۆن (J-League) لە هەفتەکانی کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە و کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکە گەیشتووەتە لووتکە.
لە گرنگترین یاری هەفتەی 30دا، تیپی کاشیما ئەنتلەرز لە یاریگای قەرەباڵغی سایتاما، ڕووبەڕووی یانەی ئوراوای ڕیدز بووەوە و توانی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 14ی بەشی یەکەمدا لە لایەن یوما سوزوکی، هێرشبەری تەمەن 29 ساڵ لە کاشیما تۆمارکرا. دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە ناوبراو خۆشی خۆی لەگەڵ هاندەرانی تیپەکەی بە پەرۆشێکی زۆرەوە دابەشکرد.
ناوی سوزوکی بۆ زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی ئاسیا و بەتایبەت هاندەرانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران ئاشنایە. ناوبراو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و وەک باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا و ئێستا لە لووتکەی پێگەیشتنیدا و توانی جارێکی تر ڕۆڵێکی گرنگ لە سەرکەوتنی تیپەکەیدا بگێڕێتەوە.
لە ماوەی یارییەکەدا، بەتایبەت لە بەشی دووەمدا، ئوراوا بە پاڵپشتی زیاتر لە 53 هەزار بینەر لەناو یاریگاکەدا، پلانی چەند هێرشێکی دانا، بەڵام بە هۆی درەوشاوەیی یوکی هایاکاوا گۆڵپارێزی نیشتمانی کیشما نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. ناوبراو بە چەند کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێش، گۆڵێکی پاک و خاوێن و بەنرخی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پاراستنی سەرکەوتنەکەدا.
پێش ئەم یارییە، کاشیما و ئوراوا هەردووکیان بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە کێبڕکێی پاڵەوانێتیدا بوون، بەڵام جیاوازی گۆڵی ئۆراوا وایکردبەرزتر بێتەوە و سەرکەوتنەکەی کاشیما ڕێگەی بە تیپەکە دا سێ خاڵی بەنرخ بەدەستبهێنێت و ببێتە تاکە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە، ڕووداوێک کە هەستیاری هەفتەکانی کۆتایی خولی (League ـ J) چەند هێندە زیاد کردووە.
No Comment! Be the first one.