چاویارنیوز ـــ “عەرشیا سەعادتی” کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی بالەی لاوانی ئێران نازناوی باشترین یاریزانی قۆناغی پێشەوەی پاڵەوانێتی جیهانی تەمەن خوار 19 ساڵانی بەدەستهێنا.
قۆناغی سەرەتایی پاڵەوانێتی تۆپی بالەی کوڕانی تەمەن خوار 19 ساڵی 2025 رۆژی سێشەممە 27 ی تەمموز کۆتایی پێهات. لەکۆتایی ئەم قۆناغەدا هەڵبژاردەکانی پاکستان و بەلجیکا و ئەرجەنتین و ئۆزبەکستان لە گروپی A و بولگاریا و فەرەنسا و چین و ژاپۆن لە گروپی B و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئێران و پۆڵەندا لە گروپی C و فینلاند و کۆریای باشوور و بەرازیل و ئەمریکا لە گروپی D گەیشتنە قۆناغی یەکەم و 16 هەڵبژاردەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە.
بەپێی ئامار و زانیارییەکان لەکۆتایی قۆناغی سەرەتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا “سیزار ئیراچی کاماچۆ؛ی ئیسپانی بەکۆکردنەوەی 119 خاڵ نازناوی گۆڵکاری یەکەمی بەدەستهێنا “محەمەد ئەمین ڕەحیمی” و “ئەمیر نادری” هەردووکیان لە پلەی چواردەهەمدا بوون بە پێی ئامارەکان بە بەدەیت هێنانی 69 پشک.
نازناوی باشترین هێرشبەریش بۆ “سیزار ئیراچی کاماچۆ”ی ئیسپانی دێت بە تێکڕای 21.20 پشک لە هەر یارییەکدا، هەروەها باشترین یاریزانی ئێرانی لەم لیستەدا “ئەمیر نادرییە” کە بە تێکڕای بە 12.60 پشک لە هەر یارییەکدا لە پلەی پانزەیەمدایە.
عەرشیا سەعادەتی کاپتنی هەڵبژاردەی باڵەی نیشتمانی وڵاتی ئێران، لە قۆناغی سەرەتایی کێبڕکێ پاڵەوانێتی تەمەن خوار 19 ساڵی جیهان، بە تێکڕای 32.60 ئاسیستی سەرکەوتوو، لە سەرووی خشتەکەوە دێت و وەک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان کرا.
No Comment! Be the first one.