چاویارنیوز ـــ میدیاکانی تایلەند داوای دوورخستنەوەی هەتاهەتایی “موهەنەد عەلی” هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق دەکەن.
یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و تایلەند لە یاری کۆتایی شاهانەی ئەو وڵاتە لە دوایین چرکەکاندا شەڕ و توند و تێژی لێ کەوتەوە. لەم بارەیەوە ماڵپەڕی وەرزشی تایلەندی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە ئەو کارە ناوەرزشی و توندوتیژانەی “موهەنەد عەلی” هێرشبەری عێراقی بەرامبەر کاپتنی ڕکابەرەکەی شایەنی سزادانی هەتاهەتاییە.
موهەنەد عەلی لە یاری نێوان عێراق و تایلەنددا، کارتی سووری وەرگرت
موهەنەد عەلی بە ئەنقەست شەقێکی بەهێزی لە قاچی کاپتنی تایلەندی دا کاتێک تۆپەکەی لە ناوەڕاستی یاریگا وەرگرت و بە شێوەیەکی ترسناک کەوتە سەر زەوی.
یارییەکەی نێوان عێراق و تایلەند به ئەجامی 1ــ0 بەسوودی شێرەکانی میزۆپۆتامیا کۆتایی پێهات و عێراق پلەی پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییەی دۆستانه بەدەست هێنا، بەڵام ئەو جوڵە توندەی موهەنەد عەلی بوو بە هۆی پیشاندانی کارتی سووری راستەوخۆی لەلایەن ناوبژیوانەوە و ژمارەیەک یاریزانی تایلەندی هێرشیان کردە سەری، ئەمەش بووە هۆی دەمەقاڵێیەکی توند لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکەدا.
داوای هەڵوێستی توند بەرانبەر هێرشبەری عێراقی دەکرێت
عەلی نوری ڕۆژنامه نووسی عێراقی لەمبارەیەو دەڵێت: پێویسته عەدنان دەرجال سه رۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵوێستی توند له دژی یاریزانی ژماره 10 بگرێته بەر که هەست و ئەخلاقی وەرزشی لەدەستداوە.
چاناتیپ، کاپتنی تایلەند باسی لە هەڵسوکەوتە ناوەرزشییەکانی موهەنەد عەلی کرد و گوتی لە هەموو ژیانی تۆپی پێیدا هەرگیز تووشی فاوڵێکی ئاوا توندوتیژ نەبووە و زۆر بەختەوەر بووە کە تووشی پێکانی توند نەبووە.
No Comment! Be the first one.