چاویارنیوز ـــ بەرگریکاری کۆلۆمبی کە پێشتر بۆ 6 تیپ لە خولی ئیتالیا یاری کردووە، نیازی جێهێشتنی “کالچیۆ”ی نییە و گرێبەست لەگەڵ حەوتەمین تیپی جیاواز لەم خولەدا دەکات.
بەگوێرەی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتالیا، خوان کوادرادۆ، بەرگریکار و باڵی پێشووی یانەکانی یوڤێنتوس، چێڵسی و ئینتەر، خەریکە گرێبەستی لەگەڵ یانەی پیزا واژۆ دەکات کە بەم دواییانە بۆ خولی ئیتالیا بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای ناوخۆیی، کوادرادۆی تەمەن 37 ساڵ ئەمڕۆ یەکشەممە پشکنینی پزیشکی لەگەڵ پیزا ئەنجام دەدات و ئەگەر دەربچێت گرێبەستەکەی واژۆ دەکات. ئەو وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە پیزا دەکات چونکە گرێبەستی یەک ساڵەکەی لەگەڵ ئەتالانتا لە کۆتایی وەرزی رابردوو بەسەرچووە. وەرزی ڕابردوو 32 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ ئەتالانتا ئەنجامدا.
پیزا حەوتەمین تیپی جیاوازی ئیتاڵییە کە کوادرادۆ یاری بۆ دەکات. ئەم یاریزانە کۆڵۆمبییە لە ساڵی 2009 بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆدینێزی هاتە خولی ئیتالیا و لەو کاتەوە تەنیا لە خولی ئیتالیا یاری کردووە، جگە لە ماوەی دوو ساڵ (2015 بۆ 2017) کە بۆ چێڵسی یاریی کردووە. لێچێ، فیۆرێنتینا، یوڤێنتوس، ئینتەر و ئاتالانتا یانەکانی دیکەی ئیتاڵین کە کوادرادۆ درێسی بۆ لەبەرکردووە.
No Comment! Be the first one.