چاویارنیوز ـــ ئینزۆ ئەلڤێس کوڕی مارسێلۆ ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید دواجار یەکەم هەنگاوی فەرمی خۆی لە ڕێڕەوی پڕۆفشناڵی خۆی ناوە و گرێبەستێکی لەگەڵ یانە گەورەکە واژۆکرد.
گەیشتن بە تەمەنی 16 ساڵی لە ئەکادیمیای ڕیال مەدرید کە بە بڕگەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ دامەزراندنی بەهرەمەندە گەنجەکان، هاوکات بوو لەگەڵ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەنزۆ بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی لە “لا فابریکا” (ئەکادیمیای ڕیال مەدرید).
هێرشبەرە لاوەکە لە مەراسیمی گواستنەوەی یاریزاناندا، کە سەرجەم خێزانەکەی لەوێدا ئامادە بوون، لە سۆشیال میدیاکاندا هەست و دڵخۆشی خۆی بڵاوکردەوە و وتی: دڵخۆشم کە یەکەم گرێبەستی تۆپی پێی پڕۆفشناڵی خۆم واژۆ کردووە.
No Comment! Be the first one.