چاویارنیوز ـــ گۆلکاری هایتی ئامادەیە بۆ گواستنەوەیە بۆ یانەی ئیستقلالی ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی “ئێکس سپۆرت”ی تورکیا، “داکنز نازون”، هێرشبەری یانەی “کایسەرسپۆر” کە دەوترێت گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی ئیستقلال، جانتاکەی پێچایەوە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرەو تاران بەڕێبکەوێت.
نازون لە 72 یاریدا 40 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی هایتی تۆمارکردووە و بووە گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکەی. نازون ئەزموونی یاریکردنی لە خولی نایابی تورکیا، خولی نایابی بولگاریا، پاڵەوانێتی ئینگلیزی و خولی هیندستانیش هەیە. لە وەرزی 2024-25 لە کایسەرسپۆر، نازون 8 گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئاسیستیشی پێشکەش کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی تورکیا ، یانەی ئیستقلال بڕی 850 هەزار یۆرۆ دەداتە کایسەرسپۆر بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە.
ماڵپەڕی Transfermarkt ڕێژەی گواستنەوەی “نازۆن”ی بۆ ئیستقلال بە ٪63 خەمڵاندووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی فاناتیکی تورکی، نازۆن گرێبەستێکی پێشوەختی لەگەڵ یانەی ئیستقلال واژۆکردووە و مووچەی 1.1 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێرانی وەردەگرێت و ئێستا چاوەڕێی ڤیزاکەی دەکات بۆ ئەوەی بەرەو تاران بڕوات.
No Comment! Be the first one.