چاویارنیوز – تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی ڕیال مەدرید بە چاوخشاندنێکی شیکاری و پیشەگەرانە باسی ئاستی خۆی و تیپەکەی کرد دوای سەرکەوتنی تیپەکەی لە یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا بەرامبەر سیڤیلیە بە ئەنجامی 2-0.
کۆرتوا گۆڵپارێزی ژمارە یەک لە یانەی گالاکتیکۆس، ئاماژەی بە ئامادەکارییە شەخسییەکانی و ڕاهێنانە چڕەکانی خۆی کرد و ڕایگەیاند: هەست دەکەم لە دۆخێکی باشدام، هەموو ڕۆژێک لەگەڵ لۆپێز و گۆڵپارێزەکانی دیکە بە توندی مەشق دەکەم، کاتێک ئەنجامەکە 1-0 بوو، چەند سەیڤێکم کرد، کە بێگومان ئەمەش ئەرکی منە. ئەم ساتە سەختانە بەشێکن لە تۆپی پێ و دەبێت هەمیشە ئامادە بیت بۆ ئەوەی تیپەکەت ڕزگار بکەیت.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە گرنگی ئەنجامەکەی بەرامبەر سیڤیلیا کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، ئەوە گرنگە، بەڵام هێشتا پێویستمان بە باشترکردنە، هیوادارین ئەم پشووە کورتە بتوانێت یارمەتیدەرمان بێت، بەڵام دەبێت پێشبکەوین، دەزانین بۆ گەیشتن بەو ئاستە ئایدیاڵە دەبێت هەموو ڕۆژێک کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین و تەنانەت لە یارییەکانیشدا کە سەردەکەوین نابێت واز لە هەوڵدان و تەرکیزکردن بهێنین.
لێدوانەکانی کۆرتوا گوزارشت لە پابەندبوونی بەرزی دەکات بۆ پاراستنی تەرکیز و لەشجوانی لە گۆڵی ڕیال مەدریددا، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنانەت لەگەڵ بردنەوەکەشدا، هێشتا تیپەکە ڕێگەیەکی دووری ماوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی ئایدیاڵ.
No Comment! Be the first one.