چاویارنیوز _ کێڤن دی برۆین ئەستێرەیەکی گەورەی بەلجیکی پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتالییەوە دەکات.
ئەستێرە بەلجیکییەکە پاش 10 ساڵ لە پۆشینی درێسی مانچێستەر سیتی، بەشێوەیەکی فەرمی ماڵاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد و گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە.
دی برۆین بڕیاریدا بێبەرامبەر پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتاڵی بکات، گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوکو هاوینی 2028 بە مووچی ساڵانی شەش ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆ دەکات.
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکەی کێڤن لە ناپۆلی نیشتەوە، ئەمڕۆ پێشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و پاشان واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات.
ئەو یاریزانە بەلجیکییە لەگەڵ مان سیتی لە 416 یاری 107 گۆڵ و 177 ئەسیستی کردووە و 18 نازناوی لەگەڵ شینپۆشەکان بەدەستهێناوە.
دێ برۆین کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 27 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2015 بەرامبەر 76 ملیۆن یۆرۆ لە ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانییەوە روویکردە ریزەکانی مان سیتی و ئەم هاوینە ماڵاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد.
No Comment! Be the first one.