چاویارنیوز ـــ هەرچەندە قەتەر ژێرخانی پێویستی هەیە بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیاد بەڵام ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی بەربەستێکی گەورە دەبێتەوە.
هەفتەی رابردوو دەوحە ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریکردنی ئۆڵمپیادی 2036 ڕاگەیاند و خۆی وەک کاندیدێک ناساند کە “لە سەدا 95ی ژێرخانی وەرزشی پێویست”ی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەی میوانداری دەبێت بەسەر یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم ئۆڵۆمپیاددا زاڵ بێت ئەویش کەش وهەوایە.
ئەو ڕۆژەی کەوا لیژنەی ئۆڵۆمپی قەتەر پێشنیاری میوانداریکردنی خۆی ڕاگەیاند، پلەی گەرما لە دەوحە گەیشتە 40. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی بەزۆری لە مانگی تەمووز و ئابدا بەڕێوەدەچێت کە گەرمترین مانگەکانی ئەم وڵاتەیە و بەشداربووان و هاندەران تووشی پلەی گەرمی نالەبار و مەترسیدار دەبن کە لە ڕۆژدا دەگاتە 41 پلە و لە شەودا بۆ 33 پلە دادەبەزێت.
پێشتر قەتەر پێشنیاری میوانداریکردنی یارییەکانی 2016 و 2020 لە وەرزی پاییزدا کردبوو لە جیاتی هاوین بۆ دوورکەوتنەوە لە گەرمای زۆر، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ خشتەی پەخش و ڕۆژژمێری وەرزشی جیهانی، لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتیەوە ڕەتکرایەوە. هەرچەندە ڕەنگە ئەمجارە قەتەرییەکان هاوپەیمانێکیان هەبێت.
کرستی کاڤێنتری، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC) پێشتر ڕایگەیاندبوو؛ قەیرانی کەش و هەوا ڕێگە بە نەرمی زیاتر دەدات لەمەڕ میوانداریکردندا. ئایا دەبێت پێداگر بین لەسەر کاتی ئەنجامدانی یارییەکاندا؟ پێم وایە پێویستە ئەم گفتوگۆیە دەستپێبکەین بۆ کردنەوەی ناوچە و وڵاتانی نوێ و هەروەها بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گۆڕانی کەش وهەوا.
No Comment! Be the first one.