چاویارنیوز ـــ پۆستی ئەستێره میسرییه که له دژی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا به هۆی سانسۆرکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی غەززە بووه بە هەڵمەتێکی جیهانی.
محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول، کورتە تویتەکەی کە ڕەخنەی لە یوفا گرت سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەلەستینی سولەیمان ئەلعوبێد لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ماڵپەڕی one.co ی ئیسرائیلی بووەوە، کە ئەستێرە میسرییەکەی بە “دژە جوولە” تۆمەتبار کرد.
تویتێکی کورتی محەمەد سەڵاح کە ڕەخنەی لە پۆستەکەی یوفا گرت، 112 ملیۆن بینەری هەبوو، ئەمەش بووە ترێندی تۆڕی ئێکس نێتۆرک.
چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە ٣ ڕۆژ لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناچار بوو بێدەنگی ٢٣ مانگەی خۆی بشکێنێت لەسەر کوشتنی یاریزانانی تۆپی پێی فەلەستینی دوای کوشتنی سولەیمان ئەلعوبێد ناسراو بە “پێلێ فەلەستین”، بەڵام ڕێکخراوی تۆپی پێی ئەوروپا بە ڕستەیەکی کورت ماڵئاوایی لەم ئەفسانەیە کرد بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکار و کات و شوێنی مردنەکەی بکات.
ئەم کارەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاردانەوەی محەمەد سەڵاحی بەدوای خۆیدا هێنا و ئەستێرەکە پرسیاری لە یوفا کرد بۆچی کات و شوێن و هۆکاری مردنی ئەفسانەی تۆپی پێی فەلەستینی نەگوت.
تەنانەت وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ناچار بوو وەڵام بداتەوە و بە خۆدزینەوە وتی: “لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا هیچ ڕووداوێک نەدۆزراوەتەوە کە سولەیمان ئەلعوبێد تێوەگلابێت. بۆ لێکۆڵینەوەکە زانیاری زیاتر پێویستە!”
پێگەی عیبری محەمەد سەڵاح تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ئەخلاقی وەرزشی و حوکمدانی یەکلایانە.
پێگەی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لیۆر ئاسۆلین، یاریزانی تۆپی پێی زایۆنیستی، لە هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەردا کوژراوە و کەس قسەی لەسەر نەکردووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە زیاتر لە ٥٠٠ یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی کردۆتە قوربانی.
No Comment! Be the first one.