چاویارنیوز ــــ ڕاهێنەری پێشووی ئێران ڕیکۆردی ڕاهێنەری پێشووی یانەی پەرسەپۆلیسی لە تۆپی پێی عوماندا شکاند.
ئەمڕۆ (شەممە)، ئەلریاز عومان، مووچەی فەلەکیی کارلۆس کەیرۆشی بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عومان ئاشکرا کرد کە ساڵانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلارە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە کەیرۆش مانگانە نزیکەی ١٤٠ هەزار دۆلار لە عومانییەکان وەردەگرێت، کە ئەمەش بڕە پارەیەکی پێوانەییە بۆ ئەو ڕاهێنەرە تەمەن ٧٠ ساڵە.
دوایین تیپ کە کەیرۆش ڕاهێنەری بوو، هەڵبژاردەی قەتەر بوو، کە دوای کەمتر لە ساڵێک لە کارەکەی دوورخرایەوە، بەڵام ژمارەی پێوانەیی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە کە لە چوار یاری لە مۆندیالدا بەشداری کردووە، هیوای بە عومانییەکان بەخشیوە کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سەرکردایەتی هەڵبژاردەکە بکات بۆ مۆندیال.
ماڵپەڕی “ئەلکۆرە” لەمبارەوە دەنووسێت، “برانکۆ ئیڤانکۆڤیچ” ڕاهێنەری کرواتی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ ڕاهێنەری عومان بووە، گرانترین ڕاهێنەری بیانی بووە لە مێژووی عوماندا بە مووچەی یەک ملیۆن دۆلار.
بەڵام فیدراسیۆنی عومان ڕیکۆردی دارایی برانکۆی شکاند بە ئیمزاکردنی گرێبەستێکی ساڵانەی لەگەڵ کارلۆس کەیرۆش، چونکە مووچەی ئەو پیاوە پورتوگالییە یەک و نیو هێندەی مووچەی پرۆفیسۆرە.
No Comment! Be the first one.