چاویارنیوز ـــ باڵی ئەرجەنتینی مانچستەر یونایتد هیچ دانوستانێکی لەگەڵ بشیکتاش نەکردووە.
ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە روبن ئاموریم ئاماژەی بەوەدا کە بۆ وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەستێت، کەوابوو ئەو هەوڵ دەدات تیپێکی نوێ بدۆزێتەوە و پێدەچێت یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەولەویەتی بێت. هەر دوێنێ هەندێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە بشیکتاش ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەی بووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کارگێڕی ئەم یانە تورکیەش پەیوەندی بەو یاریزانەوە کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی و شارەزای گواستنەوەی تۆپی پێی ئەوروپا ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەو هەواڵانە سەبارەت بە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و بشیکتاش بەتەواوی نادروستن. هیچ دەرفەتێک نییە بۆ گواستنەوەی لەو شێوەیە و ئەم یاریزانە ئەرجەنتینی دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە.
چێڵسی مشتەری سەرەکی گارناچۆی تەمەن 21 ساڵە کە ئەویش دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی لەندەن بلوزەوە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم یانەیە لە پرێمەرلیگدا هەموو هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ چاڤی سیمۆنس لە لایپزیگەوە و دوای تەواوکردنی ئەو گواستنەوەیە بەدوای هێنانی گارناچۆ لە مانچستەر یونایتد دەکەون. یانەکانی چێڵسی و ئاستۆن ڤێلا و بایرلێڤەرکوزن و چەند یانەیەکی ئیتاڵی گرنگی به گارناچۆ دەدەن، له کاتێکدا مانچستەر یۆنایتد نرخی 60 ملیۆن پاوەندی بۆ ئەم یاریزانه داناوه.
No Comment! Be the first one.