چاویارنیوز _ یانەی میلانی ئیتالی چاوی بڕیوەتە چاکا، یاریزانی بەتوانای لیڤەرکۆزن و دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
وادیارە چاکا هێشتا خۆری لای یانەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئاوانەبووە سەرەڕای تەمەنی نزیکدەبێتەوە لە 35 ساڵ.
چاکا کە لە 2023 دوای حەوت ساڵ یاریکردن پەیوەندە بە ریزەکانی بایەر لیڤەرکۆزنەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانییە ئاستێکی ناوازەی پیشاندایەوە کاتێک توانیان سیانە نازناوی ئەو وڵاتە ببەنەوە. ئێستاش لەلایەن یانەی ئەیسی میلانەوە هەوڵی گواستنەوەی گیراوەتەبەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، میلان خواستیان لە ئەزمووندارە سویسریەکەیە و ئامادەن گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.
چاکا 15 ساڵ پیش ئێستا لە بازلی وڵاتەکەیەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد. پاشان مۆنشنگلادباخ، گرێبەستی ئێستاشی لەگەڵ لیڤەرکوزن تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە هەفتەی داهاتوو لە میلانەوە پەیوەندیی بە لایەنی ئەڵمانیەوە ئەنجامدەدرێت بۆ تێگەشتن لە مەرجەکانی رێککەوتن.
No Comment! Be the first one.