گرێبەستی لامین لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ کرایەوە
چاویار _ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لامین یامال بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە. هەژماری فەرمی بەرشەلۆنە لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی لامین یامال ئەستێرەی...
چاویار _ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لامین یامال بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.
هەژماری فەرمی بەرشەلۆنە لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی تاوەكو 2031 راگەیاند.
لامین لەم وەرزەدا ئاستێكی نایابی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشكەشكرد و رۆڵێكی سەرەكی لە بردنەوەی نازناوەكانی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا بینیوە.
لەم وەرزەدا لاوە حەڤدە ساڵانەكەی بەرشەلۆنە لە 55 یاریدا بەشداری 43 گۆڵیكردووە ( 18 گۆڵ و 25 ئەسیست).
No Comment! Be the first one.