چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری یانەی سیتی جارێکی دیکه پشتیوانی خۆی لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ خەڵکی چەوساوەی غەززه دەربڕی.
لە کاتێکدا زۆرێک لە یاریزانان و ڕاهێنەران ناتوانن لە ترسی بەرژەوەندییەکانی خۆیان باسی بارودۆخی خراپی منداڵانی غەززە و جینۆسایدی گەلی فەلەستین بکەن، پێپ گواردیۆلا ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جاری دووهەم بوو بە دەنگی خەڵکی غەززە و ڕایگەیاند؛ “مرۆڤایەتی لەبەر بێدەنگیمان لە بەرامبەر دڕندەیی خەڵکی غەززەدا مردووە”.
بەگوێرەی یونیسێف، ٤٧٠ هەزار کەس لە غەززە بەدەست برسێتی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ٧١ هەزار کەسیش مەترسی مردنیان لەسەرە.
پێپ گواردیۆلا مانگی ڕابردوو باسی غەززەی کرد و بارودۆخی گەلی فەلەستینی بە ئازاربەخش وەسف کرد و داوای لە جیهان کرد لە بەرامبەر ئەم تاوانە گەورەیەی ئیسرائیلدا بێدەنگی هەڵنەبژێرن. لێدوانەکانی ڕاهێنەری سیتی توڕەیی زایۆنییەکانی لێکەوتەوە و فشارێکی زۆریان خستە سەر ئەو ڕاهێنەرە بۆ پشتیوانیکردنی لە خەڵکی غەززە.
ڕاهێنەری سیتی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕووداوانەی لە فەلەستین و ئۆکرانیا ڕوودەدەن، پێدەچێت مرۆڤایەتی هیچ بەشێک لە جەوهەری خۆی نەهێشتووەتەوە. نەبوونی مرۆڤایەتی وای لێکردین هیچ هەڵوێستێک بۆ ئەم کارەساتە نەگرینە پێش و بەردەوام بین لە یاریکردن.
ماڵپەڕی موقاتێعە لەم بارەیەوە دەڵێت: لە پیشەی تۆپی پێدا کە سپۆنسەرەکان، فیدراسیۆن و یانەکان زۆرجار سزای ئەو کەسانە دەدەن کە دژایەتی ئیسرائیل دەکەن، لایەنگری گواردیولا لەگەڵ دۆزی فەلەستین هەڵوێستێکی بەهێز و مرۆڤانەیە.
No Comment! Be the first one.