چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری ئیسپانی به گرانترین ڕاهێنەر له مێژووی تۆپی پێدا دەناسرێت.
ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی جیهان هەمیشە لە ژێر سەرنجی هاندەراندان بەهۆی گرێبەستە گرانبەهاکانیانەوە. هەر بەو هۆیەشەوە ماڵپەڕی گۆل ئەمڕۆ چوارشەممە لە راپۆرتێکدا “پێپ گواردیۆلا” بە گرانترین ڕاهێنەر لەمێژووی تۆپی پێدا ناساندووە ڕاهێنەری ئیسپانی لە ماوەی راهێنەری خۆیدا 1.99 ملیار یۆرۆی بۆ گرێبەستی یاریزانان خەرج کردووە و توانیویەتی 39 نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت.
ئەو بڕە پارەیەی پێپ بۆ ڕاکێشانی یاریزانی نوێ خەرج کردووە یەکسانە لەگەڵ 27 تەن زێڕ.
پێپ گواردیۆلا بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان دادەنرێت ڕاهێنەری تیپی گەورەی وەک بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و مانچستەر سیتی کردووە. ڕاهێنەریی سەرکەوتووی ئیسپانیا له گەڵ ئەم3 یانەیەدا 39 نازناوی پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە.
ماڵپەڕی گۆل نووسیویەتی گواردیۆلا زۆرترین خەرجی بۆ کڕینی یاریزانان لە مانچستەر سیتی و کەمترین خەرجی لە بایرن میونشن کردووە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە میدیاییە، 5 لە گرانترین ڕاهێنەر لە مێژووی تۆپی پێدا بەم شێوەیەن:
1- گواردیۆلا: 1.99 ملیار یۆرۆ،
2- دیێگۆ سیمیۆن: 1.31 ملیار یۆرۆ، 3- ئەلێگری: 1.20 ملیار یۆرۆ،
4- توخێل: 1.19 ملیار یۆرۆ،
5- کۆنتی: 1.16 ملیار یۆرۆ.
No Comment! Be the first one.