چاویارنیوز ـــ گواستنەوەی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن بۆ ئارسێنال یەکلابووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ لەبازاڕی گواستنەوەی تۆپی پێی ئەوروپا، ئارسێنال “ڤیکتۆر یوکرش” هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن گواستووەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمەش لەلایەن ئارسیناڵەوە ڕادەگەیەنرێت دوای ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەکان لەلایەن هەردوو یانەکەوە واژۆ دەکرێن.
بڕی ئەم گواستنەوەیە 63.5 ملیۆن یۆرۆ بوو لەگەڵ 10 ملیۆن بڕگەی پاداشت.
“یوکرش” بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە دادەنرا و چەندین تیپی ئارەزوومەندی هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی ئارەزووی تایبەتی بۆ تۆپهاوێژەکان، هیچ یانەیەکی تر نەیتوانی هەنگاو بنێت. سەرەتا سپۆرتینگ چەندین ئاستەنگی خستە ڕوو کە پرۆسەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی درێژکردەوە بۆ پرێمەرلیگ، بەڵام لەسەر بنەمای بەڵێنێکی زارەکی کە سەرۆکی یانە پورتوگالی بە ڤیکتۆری دابوو دواجار بەڵێ گوت و هێرشبەرە سویدیەکەی نارد بۆ لەندەن
No Comment! Be the first one.