چاویارنیوز – ئەو هەواڵانەی لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جونیۆر بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە کوڕی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی ئێستا بەرزی باڵای گەیشتووەتە نزیکەی ١٩٠ سانتیمەتر؛ ژمارەیەک کە وا دەکات تەنانەت لە باوکی باڵا بەرزتر بێت.
ئەم گەشەکردنی سەرنجڕاکێشە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە هێشتا لە تەمەنی هەرزەکاریدایە و هێشتا لەسەر ڕێگای گەشەسەندنی تۆپی پێیە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، باوکی، باڵای نزیکەی 186 سانتیمەترە و ساڵانێکە بە یەکێک لە یاریزانە بەهێز و بەتواناکانی تۆپی پێ ناسراوە. جەستەیەکی نموونە و بازدانی بەرز و هێزی بەرزی ماسولکەکانی لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا تایبەتمەندییەکانی بوون. ئێستا وا دیارە کوڕەکەی تەنانەت لە ڕووی باڵاشەوە لە باوکی بەرزتر بێت.
ڕۆناڵدۆ جونیۆر ساڵانێکە لە ئەکادیمیا جیاوازەکانی تۆپی پێ مەشق و ڕاهێنان دەکات، لەنێویاندا ئەو تیپانەی کەوا باوکی یاری بۆ دەکردن. ئەزموونی یاریکردنی لە ڕیزەکانی لاوانی یانە گەورەکانی وەک یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد و دواتریش ئەلنەسر لە سعودییەیدا هەیە، هەمیشەش لەژێر چاودێری وردی خێزانەکەیدا مەشق و ڕاهێنانی کردووە.
شارەزایان پێیان وایە گەشەکردنی باڵا لەم تەمەنەدا کاریگەری لەسەر جۆری ئەو پۆستە هەیە کە یاریزانی تۆپی پێ یاری تێدا دەکات. باڵای 190 سانتیمەتری دەتوانێت یارمەتی بدات لە یارییە قورسەکاندا، بەڵام ماوەتەوە بزانرێت لە داهاتوودا چ شێوازێکی یاریکردن هەڵدەبژێرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی وەرزشی و خشتەی ڕاهێنانی پیشەگەری و چاودێری وردی باوکی، زۆر کەس پێیان وایە ڕۆناڵدۆ جونیۆر توانای ئەوەی هەیە ببێتە یاریزانێکی تۆپی پێی ئاست بەرز.ئێستا هەمووان چاوەڕێی ئەوەن بزانن ئایا جونیۆر دەتوانێت لەسەر شوێنپێی باوکە ئەفسانەییەکەی بەردەوام بێت؟
No Comment! Be the first one.