چاویارنیوز ـــ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕاهێنەری چێڵسی وەک ڕێکخەری تیپێکی ئاژاوەگێڕ و زیادەڕۆ ناساندووە.
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی “ڕاهێنەری ملیۆنێر” بڵاوکردەوە و تێیدا ستایشی “مارسکا” ڕاهێنەری چێڵسی کرد بۆ دروستکردنی ڕێکخستن و تاکتیکی لە تیپێکدا کە چەندین ساڵە بەهۆی خەرجییە سەیرەکانەوە بە دەستی بەتاڵ ماونەتەوە.
لە ژێر سەرپەرشتی “تۆد بۆیڵی” ئەمریکی، چێڵسی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 1.8 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی یاریزانان خەرج کردووە، بەمەش بووە بە گرانبەهاترین یانە لە جیهاندا.
ئەنجامی بەفیڕۆدانی سەرۆکی ئەمەریکی چێڵسی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەنها شکست و ئەنجامی خراپ بووە و ڕیکۆردی خراپترین بەڕێوەبردنی تۆپی پێ تۆمار کردوە. بڵاوکراوەی ئیسپانی دەڵێت مارسکا وەک یاریدەدەری گواردیۆلا هاتە چێڵسی و تیپەکەی ڕێکخستووە و سەرکردایەتی یانەکەی کردووە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی موندیالی یانەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی AS مارسکا نیشانی داوە کە وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو ڕێگری لە چێڵسی دەکات لە بەفیڕۆدانی زیاتر لە داهاتوودا و ئەو 1.8 ملیار دۆلارەی یانەی لەندەن کەوا لە ماوەی 3 ساڵی کورتدا خەرجی کردووە، دەگۆڕێت بۆ ئەنجامێکی خوازراو.
No Comment! Be the first one.