یامال بە گرێبەستێکی نوێ لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە
چاویار – یانەی بەرشەلۆنە لامین یامال ئەستێرەی یانەکە بە گرێبەستێکی نوێ تا ساڵی 2031ی بەستەوە، کە گرێبەستەکەی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆی گەورە لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە جەخت لەسەر پابەندبوونی...
چاویار – یانەی بەرشەلۆنە لامین یامال ئەستێرەی یانەکە بە گرێبەستێکی نوێ تا ساڵی 2031ی بەستەوە، کە گرێبەستەکەی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆی گەورە لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە جەخت لەسەر پابەندبوونی یانەکە دەکاتەوە بە بەهرەمەندە ناوازەکان.
وردەکارییەکانی گرێبەستەکە لە میانی کۆبوونەوەی نێوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە و بریکاری یاریزانەکە، خۆرخی مێندێز کرا.
هەروەها گرێبەستەکە پاداشتی تایبەتی بۆ ئەو یاریزانە ئیسپانییە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە.
ئیمزاکردنی گرێبەستی فەرمی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، پێش ئەوەی یەمال تەمەنی ببێتە 18 ساڵ، ئەمەش دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی لە پرۆژەکەی هانسی فلیکی ڕاهێنەردا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە یانە گەورەکانی ئەوروپا زیاتر ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی دەکەن.
No Comment! Be the first one.