چاویارنیوز ـــ ئێڤەرتۆن بە جددی چاودێری دۆخی ناتان ئاکی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی و هۆڵەندا دەکات و ئەو یاریزانە بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆیان دەزانن بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
ئیڤەرتۆن پێی وایە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بەختێکی بەرچاوی هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە بەئەزموونە. ناتان ئاکی لە ساڵانی ڕابردوودا یاریزانێکی جێی متمانە بوو بۆ یانەی مانچستەر سیتی و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی تیپەکەدا بینیوە. توانای یاریکردنی وەک بەرگریکاری ناوەڕاست و بەرگریکاری چەپ، لەگەڵ ئەزموونی لە بەرزترین ئاستی پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و ئەوروپاییەکاندا، وای لێدەکات ببێتە بژاردەیەکی بەنرخ بۆ هەر تیپێک.
ئیڤەرتۆن کە لەم وەرزانەی دواییدا کێشەی زۆری هەبووە لەگەڵ پێکهاتەی بەرگری خۆیدا، گواستنەوەی یاریزانێکی کوالیتی بەرز و بە ئەزموون وەک ئاکی بە هەنگاوێکی بەرچاو دەزانێت بۆ زیادکردنی سەقامگیری و بەهێزی لە هێڵی بەرگریدا. دەستەی کارگێڕی یانەکە مانگی یەک بە دەرفەتێکی باش دەزانێت بۆ دانوستان لەگەڵ مان سیتی و ڕازیکردنی یاریزانەکە بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا. ناتان ئاکی لەم وەرزەدا 12 یاری لەگەڵ مان سیتی ئەنجامداوە کە کۆی گشتی 510 خولەکە.
No Comment! Be the first one.