چاویارنیوز ــ یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەنگ دەدات بە بایکۆت کردنی تۆپی پێی ئیسرائیل.
فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززەدا خەریکە دەگاتە ئەنجام، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (شەممە) لە ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و بڕیار لەسەر ڕاگرتنی هەڵبژاردەی ئیسرائیل و سەرجەم یانەکانی ئیسرائیل بدات.
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کۆبوونەوەیەک لەسەر بایکۆت کردنی تۆپی پێی ئیسرائیل ئەنجام دەدات.
یوفا و فیفا تەنها چوار ڕۆژ دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا تۆپی پێی ڕوسیایان ڕاگرت.
هەفتەی ڕابردوو فیدراسیۆنی ئیسپانیا و فیدراسیۆنی ئیتاڵیا و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی یوفا داوای ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیلیان کرد بەهۆی کوشتنی خەڵکی سڤیلەوە.
میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە، قەتەر داوای لە یوفا و فیفا کردووە، تۆپی پێی ئیسرائیل ڕابگرن، لە بەرامبەریشدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسرائیل هەوڵی ڕێگریکردن لە دەنگدانەکان دەدات، پێشبینی دەکرێت زۆرینەی دەنگەکان دژی ئەوان بن.
ئیسرائیل هیوم جەخت لەوە دەکاتەوە کە میوانداری مۆندیالی ٢٠٢٢ بە کەڵکوەرگرتن لە کاریگەرییەک کە لە تۆپی پێرا هەیەتی، زۆرێک لە ئەندامانی فیفا لەگەڵ خۆی هاوڕا کردووە.
No Comment! Be the first one.