چاویارنیوز – ماڵپەڕی WhoScored لیستی ئەو 10 یاریزانە ئەفریقیەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین پشکی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیان بەدەستهێناوە.
یاریزانانی ئەفریقی توانیویانە لەم وەرزەی ئێستای پریمەرلیگدا ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن. هەروەها یاریزانانێک وەک محەمەد کودۆس، برایان مبۆمۆ، ئارۆن وان بیساکا و ئەنتوان سێمیدۆش لە لیستەکەدا دەبینرێن. ڕیزبەندی یاریزانەکان بەم شێوەیەن:
1- محەمەد کودۆس (تۆتنهام) 7.21
2- یانکۆبا مینت (برایتۆن) 7.19
3- ئەنتۆنی سێمێنۆ (بۆرنمۆس) 7.12
4- ئیلیمان ندیای (ئێڤەرتۆن) 7.11
5- برایان مبۆمۆ (مانچێستەر یونایتد) 6.86
6- ئیسماعیل سار (کریستاڵ پاڵاس) 6.85
7- دانگۆ ئۆواتارا (برێنتفۆرد) 6.73
8- ڕێینیلدۆ (سەندەرلاند) 6.71
9- بێرتراند تراورێ (سەندەرلاند) 6.70
10_ ئارۆن وان بیساکا (وێست هام) 6.64
ئەم یاریزانانە نەک تەنها لە بواری گۆڵکردن و دروستکردنی هەلەکاندا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە، بەڵکو لە یەکگرتوویی ئاست و توانای بەرگریکردن و کاری تیمیدا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە. شیکاری شارەزایانی تۆپی پێ دەریدەخات کە هەمەچەشنی شێوازی یاریکردنی ئەم یاریزانانە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕکابەری لە خولی نایابی ئینگلیزیدا. هەر لە تەکنیکی تاکەکەسی و خێرایی بەرزی باڵەکانەوە تا دەگاتە هێزی جەستەیی و بەرگەگرتنی یاریزانانی ناوەڕاست و بەرگریکاران، هەریەکێک لەو یاریزانانە توانیویانە ناسنامەیەکی ناوازە بە تیپەکەیان بدەن.
No Comment! Be the first one.