چاویارنیوز – هەواڵی گەشتێکی تایبەت بۆ هیندستان لەگەڵ ئەگەری چاوپێکەوتنی لیۆنێل مێسی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شەپۆلێکی وروژاندن و سەرسوڕمانی لای هاندەرانی تۆپی پێ دروستکردووە.
بێ گومان بڕی دیاریکراوی ١٢ هەزار دۆلار ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام کاتێک پێداچوونەوە بۆ لیستی ئەو ئاسانکاری و ئەزموونانەی کە لەبەردەستی بەشداربوواندایە دەکرێت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ڕێکخەران هەوڵدەدەن ئەزموونێکی تەواو ناوازە و خەوناوی پێشکەش بکەن.
پاکێجەکە کۆمەڵێک ئیمتیاز لەخۆدەگرێت کە زۆرێک لە هاندەران بەزەحمەت دەتوانن بیخەنە بەرچاویان و وێنای بکەن: تەوقەکردن لەگەڵ مێسی، دەرفەتی دەست لێدانی، کۆبوونەوەیەکی نزیک، وێنەیەکی گروپی تا شەش کەس لە تەنیشت ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، تەنانەت سێڵفییەکی تایبەت لەهەڵ ئەو ئەستێرەیەدا. ئەمانە تەنها چەند شتێکن کە ئەو دیدارەیان کردووە بە ئەزموونێکی یەکجارەکی لە ژیاندا.
لە لایەکی دیکەوە، چوونە ناو هۆڵێکی تایبەت و بلیتی بێبەرامبەر بۆ بۆنە سەرەکییەکە لە یاریگاکەدا ئەم گەشتە لە سەردانێکی سادە تێدەپەڕێنێت و دەیکاتە پاکێجێکی ڤی ئای پی تەواو، کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەفسانەی تۆپی پێ و خزمەتگوزارییە لوکسەکان و بۆنەیەکی وەرزشی گەورە تێکەڵ دەکات.
بێگومان نرخە گرانبەهاکە کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەندێک بە زیادەڕۆیی و بەدەر لە دەستڕاگەیشتنی دەزانن، هەندێکی تر پێیان وایە کە بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە نائاسایی نییە کاتێک باس لە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی هەموو سەردەمەکان دەکرێت. لە کۆتاییدا هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم جۆرە ساتانە چەندە بەهایان هەیە بۆ هەر تاکێک.
No Comment! Be the first one.