ئەسینسیۆ: تۆمارکردنی گۆڵ لە یاریگای بێرنابیۆ هەستێکی تایبەتی پێبەخشیم
ئەسینسیۆ ئاماژەی بە گرنگی ئەم گۆڵە بۆ خۆی کرد و دەڵێت: ماوەیەکی زۆر بوو گۆڵم تۆمار نەکردبوو، گۆڵکردن لێرە، لەبەردەم هاندەرانی ڕیال مەدرید، بەڕاستی هەستێکی خۆش بوو، پاسەکەی ڕۆدریگۆش خەیاڵی بوو و کارەکەی منی ئاسانتر کرد.
یاریزانە یاخیبووەکەی بەڕازیل دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە
گابرێل باربۆسا ناسراو بە گابیگۆڵ، یەکێک بووە لە کەسایەتییە گرنگەکانی تۆپی پێی بەڕازیل لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا. ناوبراو تۆپی پێی پڕۆفشناڵی لەگەڵ سانتۆس دەستپێکرد و زۆری نەخایاند بە درەوشاوەیی لەم تیپەدا وەک یەکێک لە بەهرەمەندە گەورەکانی نەوەی خۆی ناسرا
دوو ڕێگای جیاواز، یەک خاڵی هاوبەش؛ یامال و مێسی لە ئاوێنەی 100 یاری یەکەمدا
خاڵی گرنگی ئەم بەراوردە، یەکسانی کاریگەریی کۆتاییە. هەردوو یاریزانەکە لە 100 یاری یەکەمدا بە وردی 55 جار ڕاستەوخۆ بەشداری تۆمارکردنی گۆڵەکانیان کردووە؛ بەڵام بە دوو ستایلی تەواو جیاوازەوە
هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول پەیوەندی بە یانەی وەحدەی ئیماراتەوە کرد
بەفەرمی ڕاگەیەندرا کە کریستیان بێنتێک، هێرشبەرێکی بەئەزموونی بەلجیکی، گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی وەحدە لە ئیمارات واژۆکردووە. ئەم گواستنەوەیە بە یەکێک لە گرنگترین کڕینەکانی ئەم دواییەی خولی ئیمارات دادەنرێت
ئەستێرە هۆڵەندییەکەی یانەی ئیتیحاد نزیکە لەگەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا
ڕەنگە ستیڤن بێرگڤین لەم بازاڕە زستانەدا ئیتیحاد بەجێبهێڵێت؛ بابەتێک کە بە خێرایی سەرنجی چەند یانەیەکی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاکێشاوە