لایکەکانی لیۆنێل مێسی پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت!
بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەو پۆستەی کەوا مێسی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، تایبەت بە گەڕانەوەی ڕەمزاوییەکەی بۆ نیوکەمپ، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا لایکێکی زۆر زیاتری هەبووە لە چاو ئەو پۆستەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاش بردنەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2025دا بڵاویکردەوە.
ئەستێرەی یانەی ئەلئەهلی بیر لە گەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ دەکاتەوە
تۆنی لە هاوینی 2024 لە یانەی برێنتفۆردەوە ڕووی لە خولی پڕۆفشناڵی سعودیە کرد و بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند. ئەمەش گواستنەوەیەکی بەرزە و وەک دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ هێرشبەرە ئینگلیزەکە سەیر دەکرا. بەڵام ئێستا تەنها دوای ساڵێک مەیلی گەڕانەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی هەیە
هیوایەکی نوێ بۆ بەرشەلۆنە؛ ڕەنگە پێدرێری زووتر بگەڕێتەوە
گرنگترین لێدان پێکانەکەی پێدرێری بووە لەدوای یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید. یاریزانێک کە لە دوای هاتنی فلیکەوە بە هێمای سەقامگیری ناسراوە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە باشترین ئاستی خۆیدا بووە، لە وەرزەکانی ڕابردووشدا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە
ئەستێرەی ئینگلیزی بە فەرمی ئاهەنگی تایبەتی گوڵلێدانەکەی خۆی تۆماردەکات
پاڵمەر پێشتر نازناوی بازرگانی خۆی بە ناوی "سارد" دانابوو و ئێستاش هەمان کاری لەگەڵ ئاهەنگی گۆڵەکەیدا کردووە
ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد هۆشداری دەدات لەمەڕ ئامانجی گرانبەهای یانەکەی
لویس ساها هێرشبەری پێشووی شەیتانە سوورەکان پێی وایە ئەو بانگەشەیەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکانی هێڵی ناوەڕاستدا دەکرێت، ڕەنگە کاردانەوەی لێبکەوێتەوە و داوای لە یانەکەی کردووە وریا بن لە گواستنەوەی یاریزانە ئینگلتەرایە.
کاردانەوەی “دەیڤد بێکهام” بەرامبەر بە لێدوانەکانی “ڕۆناڵدۆ” سەبارەت بە “مێسی”
ئەستێرە پورتوگالییەکە لە وتارەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەرجەنتین پێش مێسی نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە. لێدوانێک کە یەکسەر ڕوماڵی زۆری میدیاکانی لێکەوتەوە