بەرگریکاری تۆتنهام یەکێکە لە بژاردەکانی ڕیاڵ مەدرید
هەرچەندە ئیبراهیما کۆناتێ لە پێشەنگی لیستی گواستنەوەکانی ڕیال ماوەتەوە، بەڵام ئەو تاکە بەرگریکار نییە کە یانەکە بیری لێدەکاتەوە. هاوکات ناوێک کە لەم دواییانەدا سەرنجی ڕاکێشاوە "میکی ڤان دی ڤین"، بەرگریکاری لاو و بەتوانای تۆتنهامە کە بە یەکێک لە دیاردەکانی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراوە.
“دێنی ئۆلمۆ” لە بردنەوەی بەرشەلۆنە بەسەر خەتافە درەوشایەوە
ئۆلمۆ لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر یانەی خەتافە توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئەنجامەکە دروست بکات و جارێکی دیکە توانای هێرشبەری خۆی پیشانبدا.
ئەستێرەی ئێرانی بەخێرایی دەگەڕێتەوە ناو لیستی باشترین یاریزانانی ئیمارات
سەردار ئازمون، ئەستێرەی ئێرانی بۆ ماوەی 3 مانگ بەهۆی پێکانەوە لە یاریگا دوورکەوتەوە، بەڵام هەر کە گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی شەباب ئەهلی گۆڵێکی تۆمارکرد و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ماڵپەڕی "سپۆرت 4 ئاڵ" لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیماراتدا دانراوە
ئایا ئەستێرەی بەڕازیلی بەرشەلۆنە خەڵاتی تۆپی ئاڵتون دەباتەوە؟
هەندێک لە بەکارهێنەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەمان ئەو کەسەی کە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکەی ئاشکرا کرد، ئەمجارە وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە سبەی شەو ڕافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت.
کاشیما لە خولی ژاپۆندا بووتە پێشەنگ
لە گرنگترین یاری هەفتەی 30دا، تیپی کاشیما ئەنتلەرز لە یاریگای قەرەباڵغی سایتاما، ڕووبەڕووی یانەی ئوراوای ڕیدز بووەوە و توانی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 14ی بەشی یەکەمدا لە لایەن یوما سوزوکی، هێرشبەری تەمەن 29 ساڵ لە کاشیما تۆمارکرا
یاریزانێکی ئیکوادۆری لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، جاناتان گۆنزالێز یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری بەندەری ئێسمێرالداس تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە