یوفا هەنگاوێکی مێژوویی بۆ بایکۆتی تۆپی پێی ئیسرائیل هەڵگرتووە
فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززەدا خەریکە دەگاتە ئەنجام، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (شەممە) لە ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم"، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و بڕیار لەسەر ڕاگرتنی هەڵبژاردەی ئیسرائیل و سەرجەم یانەکانی ئیسرائیل بدات
ئەنجامی ڕاپرسی فەرەنسا لەسەر براوەی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٥
ڕاپرسی ڕێکخراوەی "ئیپسۆس بی ڤی ئەی" کە لە نێوان 6 تا 10ی حوزەیران بە بەشداری هەزار کەسی فەرەنسی ئەنجامدراوە، دەریدەخات دێمبێلی پێش ڕکابەرەکانی تر بە ڕێژەی 44%ی دەنگەکان وەکوو بەختی یەکەم بۆ براوەی تۆپی ئالتون دێتە ئەژمار
کاردانەوەی توندی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ڕەخنەکانی گواستنەوەی ژائو فیلیکس بۆ یانەی نەسر
لە پۆدکاستێکدا هەندێک لە شرۆڤەکاران گواستنەوەی یاریزانێکی تەمەن 25 ساڵان بۆ خولی سعودیەیان بە هەنگاوێکی پێشوەختە و نالۆژیکی وەسفکردووە، بەڵام ڕۆناڵدۆ لە بەشی کۆمێنت ڕەخنەی لەو جۆرە بۆچوونانە گرتووە و نووسیویەتی: گەمژەکان هیچ لە تۆپی پێ تێناگەن
کاردانەوەی یاریزانی ئیسپانیۆل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید
ئیدۆ ئێکسپۆزیتۆی یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل دڵخۆشی خۆی بۆ دەستپێکی وەرز دەربڕیوە و ئاماژەی بە توانا بەرزەکانی یاریزانانی مەدرید کردووە، بەتایبەتی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر
نهێنی سەرکەفتنی “ڕۆناڵدۆ” لەسەر زاری “ڤان دێرسار”
ئیدوین ڤان دێرسار، گۆڵپارێزی هۆڵەندی و هاوڕێی پێشووی ڕۆناڵدۆ لە ئۆڵدترافۆرد، لەم دواییانەدا ئەو ڕۆژانەی بیرهێنایەوە کە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ شانبەشان یاری دەکرد، ئەو دەڵێت لە ساڵانی سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ یونایتد، ڕۆناڵدۆی لاوە پڕ بووە لە بوێری و ئیرادە و بە دڵنیاییەوە پێی گوتووە: ئێدوین، ڕۆژێک دێت کە من دەبمە باشترین یاریزانی جیهان
ڕیکۆردی ٣٠ ساڵەی ڕیاڵی مەدرید لە چامپیۆنزلیگ شکێندرا
بیلبائۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا و لە ماوەی 30 ساڵدا لە تۆپی پێی ئیسپانیا، بە پێکهاتەیەکی تەواو لە یاریزانان بۆ یەکەمجار لە چامپیۆنزلیگدا یارییان دەکرد