وەفاداری لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشەلۆنە، ئۆفەری تیمەکانی سعودییە ڕەت دەکاتەوە
لیڤاندۆڤسکی پێی باشترە گرنگی بە بەردەوامبوون لە بارسێلۆنا بدات و ڕۆڵێکی کاریگەر لە پێکهاتەی تیپەکەدا بگێڕێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە ئەستێرە پۆڵەندییەکە تا ئێستاش بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێرشبەری بەرشەلۆنە دادەنرێت
کەریم بنزیما پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد
یانەی هیلالی سعودیە بە فەرمی ڕایگەیاند کە کەریم بنزیما، ئەستێرەیەکی بەئەزموون و براوەی تۆپی ئاڵتونی، بە گرێبەستێکی فەرمی تا ساڵی 2027 پەیوەندی بە یانەی سوپەرلیگەوە کردووە
گواستنەوەی کەریم بنزیمە بۆ یانەی هیلالی سعودییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی زۆر تووڕە کردووە
ڕۆناڵدۆ کە یەکێکە لە ناوازەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، لە هاوینی 2025دا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر تا ساڵی 2027 درێژکردەوە، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی مشتومڕ لە پێکهاتەی تیپەکەی بەرامبەر یانەی ڕیاز دوورخرایەوە
ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرانبەر بە یانەی ڕیازدا، ئامادە نابێت!
سەرەڕای دەرنەکەوتنی ڕۆناڵدۆ لەم یارییەدا، بەڵام وەک بەشێکی گرنگ لە پلانەکانی نەسر بۆ ماوەی وەرزەکە دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت لە ڕێگای تیپەکەی بۆ پاڵەوانێتی لە یارییەکانی داهاتوودا
ئەستێرەی فەرەنسی بایرن میونشن چاوەڕێی ئۆفەری ڕیاڵ مەدرید دەکات!
ئۆفەرەکە ئەوەیە یان دەبێت تا هەفتەی داهاتوو گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات یان یانەکە لە ئۆفەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکە دەکشێنێتەوە و لە هاویندا بە خۆڕایی ئەستێرەکە لەدەست دەدات.
چێڵسی، یاریزانەکەی لە ستراسبۆرگ وەرگرتەوە
سار کە ساڵی ڕابردوو لە یانەی ستراسبۆرگەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە کرد و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە واژۆکرد، لەم وەرزەدا بەشێوەی خواستن لە خولی فەرەنسا یاری دەکات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بەنرخ بەدەستبهێنێت