فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات
فرانچێسکۆ ئەچێربی کە رەگەزێکی دیاری تیمەکەی سیمۆنی ئینزاگی بوو بەدرێژایی وەرزەکە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ئازۆری ئاگەدارکردووەتەوە نایەوێت بەشداریی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە بکات کە هەینی و دووشەممەی داهاتوو لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی نەرویج و مۆڵۆڤا دەبنەوە
نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە
نۆتینگهام فۆڕێست دەیەوێت لە نێو رکابەرییەکانی پرێمەرلیگی وەرزی داهاتووشدا بمێنێتەوە
وادەی گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ ناپۆلی یەکلاییکرایەوە
گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ناپۆلی و نوێنەرانی دی بڕۆین خەریکە تەواو دەبێت و لە ئەگەری رێککەوتنی کۆتایی نێوانیان، لەوانەیە دووشەممە پشکنینی پزیشکی بکات و دواتر وەکو یاریزانی نوێی یانەکە بناسێندرێت.
وێستگەی داهاتووی ئینزاگی کوێیە؟
لەدوای دۆراندنی بە پی ئێس جی، پرسیاری راستەوخۆ لە راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئینتەر میلان کرا دەربارەی دووریانی قبووڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی هیلال یاخود مانەوە لەگەڵ ئینتەر، ئینزاگی نەیویست بەڕوونی هیچ شتێک بدرکێنێت
پاریس بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
پاریسیەکان توانیان بە 5 گۆڵی خاوێن کە گەورەترین بردنەوەی مێژووی فیناڵی جامەکەیە، وەزیرەکانی بەرگریی ئیتاڵیەکان تێکبشکێنن و بۆ یەکەمین جار لەوەتەی 55 ساڵەی دامەزراندنیان جامە دوو گوێچکەکە بەرزبکەنەوە.
لیڤەرپوول ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک، دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە ببێت
تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول تەنیا جێرێمی فریمپۆنگ، بە فەرمی لە بایەر لیڤەرکوزن گواستووەوە و تەنیا ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵدیش ئانفیڵدی جێهێشتووە و پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.ئێستا لە لیڤەرپوول باسی ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی و گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی ئەڵمانی دەکرێت.