چاویارنیوز _ بەڕێوەبردنی ڕووداوە تایبەتەکەی UFC لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار زیانی بۆ ئەو ڕێکخراوەیە هەبوو.
ئەم چالاکییە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە هاوکات لەگەڵ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا بەڕێوەچوو و نزیکەی 4 هەزار و 300 کەس تێدا بەشدارییان کرد، لەنێویاندا ترەمپ و جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس.
بی بی سی لەمبارەیەوە دەنووسێت، بلیتی چالاکییەکە بە شێوازی گشتی بە خەڵک نەفرۆشراوە و تێچووی سەرەتایی ڕێکخستنی ئەو ڕیوڕەسمە بە زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە. UFC هەوڵیدا بەشێک لەو تێچوونانە لە ڕێگەی گرێبەستی سپۆنسەری و ڕووماڵکردنی میدیا و هاوبەشی بازرگانییەوە وەربگرێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، چالاکییەکە بە زیانێکی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار کۆتایی هات.
ترەمپ کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دانا وایت سەرۆکی UFC هەیە، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە ئامادەیی بەهێزی هەبێت لە بۆنە وەرزشییەکاندا و چەندین جار ڕۆڵی وەرزشی لە بەرنامە سیاسی و گشتییەکانیدا بەکارهێناوە. بەڵام ئەزموونی ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە دەریخست کە هاتنە ناوەوەی سیاسەت و پێداگری لەسەر ئەنجامدانی نمایشێکی وەرزشی گەورە لە کۆشکی سپی مەرج نییە ئەنجامێکی دارایی سەرکەوتووی لێبکەوێتەوە و ئەمجارەیان تێچووی زۆری خستۆتە سەر UFCدا ئەو ڕێکخراوەیەی بەر زیانێکی گەورە خستووە.
No Comment! Be the first one.