چاویارنیوز ـــ بەگوێرەی “گاری جاکۆب” هەواڵنێری ڕۆژنامەی تایمز، ئارسناڵ گفتوگۆکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی “بوکایۆ ساکا” دەستپێکردووە و پلانی هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو یەکێک لە بەنرخترین سەروەت و سامانەکانی خۆی بهێڵێتەوە.
بەپێی ئەو وردەکاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە، ئۆفەری یانەکە مووچەیەکی نزیکەی ٣٠٠ هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا دەگرێتەوە؛ ژمارەیەک کە ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر بکرێت، ساکا دەکاتە ئەو یاریزانەی کەوا زۆرترین مووچە لە ئارسناڵ وەردەگرێت.
“بوکایۆ ساکا” کە بەرهەمی ئەکادیمیای ئارسناڵە، لە چەند وەرزی ڕابردوودا بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی گەنەرز و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە گەڕانەوەی گەنەرز بۆ پاڵێوراوانی پرێمەرلیگ. توانای “ساکا” بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و دروستکردنی یارییەکان و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەردەوام وایکردووە یانەکە ئامادەبێت وەبەرهێنانێکی وەها گەورە بکات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بمێنێتەوە.
“بوکایۆ ساکا” وەرزی ڕابردوو 37 یاری لەگەڵ ئارسناڵ ئەنجامدا و کۆی گشتی 2617 خولەک لەگەڵ گەنەرز یاری کردووە. ناوبراو وەرزی ڕابردوو 12 گۆڵی تۆمارکرد و 13 ئەسیستیشی تۆمارکرد، بە تێکڕا 7.6 گۆڵ. هەروەها ساکا 80 پاسی سەرەکی پێشکەش کرد و وەرزی ڕابردوو 27 هەلی گەورەی بۆ تۆمارکردنی گوڵ دروستکرد.
No Comment! Be the first one.