چاویارنیوز ـــ ئامارەکانی ئەم دواییانە لە خولی نایابی ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە و ئەوە دەردەخەن کە ئارسناڵ بووە بە مەترسیدارترین هەڵبژاردە لە دوو وەرزی ڕابردوودا.
تۆپهاوێژەکانی لەندەن تا ئێستا لە وەرزی 2023/24، 31 گۆڵیان لە گۆشەکەوە تۆمارکردووە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ ڕکابەرەکانی دیکەدا دروستکردووە. لە پلەی دووەمدا لیڤەرپوڵ دێت کە سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە باشترین هێڵەکانی هێرشبەری ئەوروپای هەیە، بەڵام تەنیا 20 گۆڵی لە گۆشەکەوە تۆمارکردووە. جیاوازی 11 گۆڵی نێوان ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ ئەوە دەردەخات کە تیپەکەی میکل ئارتێتا پلانێکی بەهێزتر و کاریگەرتری هەیە بۆ لێدانی گۆڵ و تاکتیکی گۆشە لە تیپەکانی تر.
تۆپهاوێژەکان بە سوود وەرگرتن لە زانیاری نیکۆلاس جۆڤەر (ڕاهێنەری ئارسناڵ) و یاریزانە باڵابەرز و بەهێزەکانی وەک گابریێل ماگالهایس و سالیبا، لەگەڵ گەیاندنی ورد لەلایەن یاریزانانی وەک بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد، توانیویانە گۆشەکان بگۆڕن بۆ یەکێک لە گرنگترین چەکەکانیان. ئەمە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە سەرکەوتنەکانی ئارسیناڵ، بەتایبەتی لە یارییە گەورەکاندا کە دەرفەتی گۆڵکردن سنووردارە لەلایەکی دیکەوە لیڤەرپوولیش بە 20 گۆڵ لە گۆشەکەوە نیشانی داوە کە یەکێکە لە تیپە مەترسیدارەکانی ئەم ناوچەیە، بەڵام ئەو بۆشاییەی لەگەڵ ئارسناڵ دروستکراوە ئاماژەیە بۆ سەروەرییەکی بەرچاوی تیپی ئارتێتا لەدیزاین و جێبەجێکردنی ئەم دۆخەدا.
No Comment! Be the first one.