چاویارنیوز _ سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای شکستەکەی بەرامبەر فەرەنسا، بەڵام هێشتا هیوای ئەوە هەیە تیپەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالەوە سەرکەوێت.
“گراهام ئارنۆڵد” دوای دۆڕانی تیپەکەی بەرامبەر فەرەنسا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەشداری کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئارنۆڵد لە کۆنفرانسەکەدا وتی: سەرنجی سەرەکی تیپەکەی لەسەر یاری کۆتاییە بەرامبەر سەنیگال؛ یارییەکە چارەنووسی سەرکەفتنی عێراق دیاری دەکات، بۆ من ئێستا هەموو شتێک پەیوەستە بە یارییەکەی بەرامبەر سەنیگالەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەشت تیپی پلەی سێیەمیش سەردەکەون، هێشتا هەلمان هەیە.
ئارنۆڵد ڕوونیکردەوە، ئەوەی دەمتوانی بیکەم ئەوە بوو کە لە نێوان دوو نیوەی یارییەکەدا جارێکی دیکە بەشەکانی بەشی یەکەم پیشانی یاریزانەکان بدەم بۆ ئەوەی بزانم فەرەنسا لە کوێدا زیانی پێ گەیاندین، لەوەش گرنگتر یاریزانەکان دەبوو ئارام بمێننەوە و جارێکی دیکە خۆیان ئامادە بکەنەوە.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی ستایشی ئمباپێ کرد و گوتی: یاریزانێکی خەیاڵییە، ڕێگری لە خێراییەکەی ناکرێت، هەر بۆیە کەمێک زیاتر لە هەمیشە بەرگریمان لە دواوە بوو، چونکە ئەگەر شوێنی پێ بدەیت، ئەوا لەناوت دەبات.
ئارنۆڵد ئاماژەی بە درەوشاوەیی ئەستێرە سەرەکییەکانی جیهان کرد و وتی: هالاند گۆڵ دەکات، مێسی گۆڵ دەکات، ئمباپێش بە هەمان شێوە، کێبڕکێیەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان سێ یاریزانەکەدا بۆ گەیشتن بە نازناوی باشترین گوڵکار لە ئارادایە.
No Comment! Be the first one.