چاویارنیوزـــ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەسەر پێشنیارێکی ئینتەر، لەوانەیە هێرشبەرە ئێرانییەکەی بچێتە مانچستەر یونایتد.
ماڵپەڕی Man united news ئەمڕۆ شەممە لەبارەی پێشنیاری ئینتەر بۆ مەهدی تارێمی وەک بەشێک لە گرێبەستی ڕاسموس هۆیلوندی هێرشبەری دانیمارکی بۆ مانچستەر یونایتد هەواڵی داوە. مانچێستەر یونایتد داوای 40 ملیۆن پاوەندی لە ئینتەر کردووە بۆ فرۆشتنی هۆیلوند. تاریمی لە پلانەکانی کریستیان چیڤۆی ڕاهێنەری نوێی ئینتەردا بوونی نییە، بۆیە ئینتەر دەیەوێت هێرشبەرە ئێرانییەکەی بفرۆشێت. نۆتینگهام فۆرێست، فولهام و بێشکتاش کڕیاری ئەو هێرشبەرە ئێرانییەن.
ماڵپەڕێکی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە ئینتەر هێرشبەرە ئێرانییەکەی پێشکەش بە مانچستەر کردووە بۆ کەمکردنەوەی بڕی گواستنەوەی “هۆجلوند بۆ سان سیرۆ”. بەگوێرەی ئەو دەزگایە “ئاموریم” ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دژایەتی ئەم گواستنەوەیەی کردووە بۆیە تارێمی ناتوانێت بچێتە مانچستەر.
No Comment! Be the first one.