چاویارنیوز ـــ مۆندیالی 2026 نەک هەر گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ لە جیهاندایە، بەڵکو دەبێتە شوێنێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ئەستێرەی پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون کە بریتین لە کیلیان ئمباپێ و ئێرلینگ هالاند.
بەپێی خشتەی پاڵەوانێتییەکە، ئەم دوو یاریزانە لە دوایین یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە؛ یارییەک کە سەرنجی جیهان ڕادەکێشێت و دەتوانێت ڕێڕەوی هەردوو یانەکە لە قۆناغی کۆتاییدا دیاری بکات.
شتە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم یارییە ئەو بۆشاییە درێژخایەنەیە کە لە نێوان ڕووبەڕووبوونەوەکانی فەرەنسا و نەرویجدا هەیە. ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە دوای 39 ساڵ بۆ یەکەمجار لە مۆندیالدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. دوایین سەرکەوتنی فەرەنسا لەم زنجیرەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1970، کە یاریزانانی ئەو سەردەمە توانیان لە ڕکابەرییەکی نزیکدا، لە نەرویج ببەنەوە. ئێستا یانەی فەڕنسە خۆی بۆ ئەم یارییە مێژووییە ئامادە دەکات، بەو هیوایەی کۆتایی بە تەلیسمی 56 ساڵەی یانەکەی بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ لوتکەی ڕیزبەندی.
بۆ فەرەنسا ئەم یارییە تەنها لەڕووی کۆمەڵەوە گرنگ نییە، بەڵکو وەک یارییەک بۆ پاراستنی ئابڕویشی دێتە ئەژمار. هەڵبژاردەی نەرویج لەگەڵ هالاند کە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان، هەوڵی مسۆگەر کردنی پێگەی خۆی دەدات و دەیەوێت ئاستێکی نایاب لە بەرامبەر ڕکابەرە نەریتییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا پێشکەش بکات. لە ڕوانگەی تاکەکەسیەوە ئەم یارییە قۆناغێکی زۆر باشە بۆ بەراوردکردنی ڕاستەوخۆی دوو پاڵێوراوی تۆپی زێڕین. ئمباپێ بە خێرایی و تەکنیک و ئەزموونی ئاستی جیهانی، ڕکابەرییەکی سەرنجڕاکێش بەرامبەر هالاند دروست دەکات بە، بە هێزی جەستەیی و وردبینی گۆڵکردن و توانای هێرشبردن لە قووڵایی بەرگری بەرامبەرەوە.
ئەم یارییە بە یەکێک لە گرنگترین یارییە کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 ناسراوە؛ کە مێژوو و شانازی نیشتمانی و داهاتووی پاڵێوراوانی تۆپی زێڕین لە یەک یاریدا بەرەوڕووی تەحەدا دەبنەوە. هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی ئەم یارییە خەوناوییەن.
No Comment! Be the first one.