چاویارنیوز ـــ ئیتا ئیوینگی هێرشبەری لاوی کامیرۆنی ئاشکرای کرد کە یاریکردن بۆ یانەی چێڵسی وەکوو خەونێک وایە بۆی.
ئەو ئەستێرە تازە پێگەیشتووە، کە سەرەتایەکی نایابی بۆ ژیانی وەرزشی خۆی لە لالیگا دەستپێکردووە، دوای ئەوەی لە هاویندا لە ڤیاریالەوە پەیوەندی بە لیڤانتیەوە کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە گەرمترین بژاردەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپا.
ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەنێو ئەو یانانەیەدان کە دەوترێت ئارەزووی گواستنەوە ئیوینگ دەکەن و پێدەچێت لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە ئیوینگەوە بکەن. ئیوینگ سەرەتایەکی نایابی بۆ ئەم وەرزە ئەنجامداوە و لە 12 یاریدا 6 گۆڵ و 3 ئەسیستی تۆمارکردووە. لە 9 یارییدا لەگەڵ لیڤانتی، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە، گۆڵێکیان لە یارییەکەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بە ئەنجامی 4-1 لە یانەی ڕیال مەدرید تۆمارکرا.
یانەی ڕیال مەدرید دوای 11 هەفتە لە پێشەنگی لالیگادایە، لە ڕیزبەندی جددیترین خواستنەکانی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵەیە، بەرشەلۆنەش بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەرە بەساڵاچووەکەی. جگە لە ئیوینگ، کەتەلۆنیەکان گرنگییان بە یولێن ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش نیشانداوە.
بەڵام یانە ئیسپانییەکە ڕووبەڕووی ڕکابەری دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئیوینگ، کە دانی بەوەدا ناوە کە یاریکردن بۆ یانەی چێڵسی خەونێکە بۆی. بلوز لە هاوینی ئەمساڵدا جواو پێدرۆ و لیام دێلفیان لە برایتۆن و ئیپسویچ تاونی گواستۆتەوە
چێڵسی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە گواستنەوەی یاریزانی لاوی بەڵێندەر، ئەو بەهرەمەندانەی یانەکە هیوادارە گەشە بکەن و ببنە ئەستێرەی جیهانی و دواتر بە نرخێکی زۆر بیفرۆشن. پێدەچێت دانپێدانانی ئیوینگ سەرنجی بەرپرسانی یانەی چێڵسی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، چونکە بوونی دیدێر درۆگبا و ساموێل ئیتۆی لە ستامفۆرد بریج وەک هۆکارێک بۆ گرنگیدان بە یانەکەی هێناوەتەوە.
ئیتا بە گیڤ می سپۆرتی وتووە؛”کاتێک منداڵ بووم، زۆرتر سەیری ئەو تیپە ئینگلیزییەم دەکرد کە چێڵسی بوو، چونکە درۆگبا لەوێ یاری دەکرد و ئیتۆش بۆ ماوەی ساڵێک لەوێ بوو، چێڵسی هەمیشە لەگەڵ یاریزانی گەورەی ئەفریقا گرێبەستی کردووە، لە ئینگلتەرا زۆر یانە گەورەکان هەن، بەڵام بۆچی چێڵسی نا؟ ئەوە خەونێکی ڕاستەقینەیە بۆ من کە یاری بۆ چێڵسی بکەم”.
No Comment! Be the first one.