چاویارنیوز ـــ “مۆرگان گیبس وایت” هۆکاری هەستیارانەی بڕیاری خۆی بۆ پەیوەندی نەکردنی لەگەڵ تۆتنهام ئەو تیپەی کەوا جێگەی خۆی لە چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، ئاشکرا دەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا وردەکاری ڕاشکاوانەی سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی سپێرزی ئەمریکی خستۆتە ڕوو. ئەو ئاڵۆزییانەی کە پێش لەدایکبوونی منداڵی دووەمی سەریان هەڵدا، هەروەها پەیوەندییە هەستیارانەکەی لەگەڵ نۆتینگام فۆڕێست دوای سێ ساڵ هەوراز و نشێو، هۆکاری یەکلاکەرەوەی مانەوەی ئەو بوون. بڕیاری گیبس وایت بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیاری تۆتنهام بووە هۆی ئەوەی یانەی باکووری لەندەن سەرنجی لەسەر “ئابرە ئازە” دابنێت، کە ئەو گواستنەوەیەش لە کۆتاییدا ڕەتکرایەوە، بەڵام ئێستا گیبس وایت دەتوانێت تەرکیز لەسەر ئاسۆی بوونی لە ئەوروپا و هەوڵدان بۆ باشترکردنی پێگەی تیپەکەی بدات لە وەرزی ڕابردوودا، کە پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.
گیبس وایت لە لێدوانێکیدا بۆ talkSPORT، وتی: “کاتێکی زۆر سەخت بوو بۆ من و هاوسەرەکەم، منداڵی دووەمم لە ڕێگادا بوو، بەڵام ئاڵۆزیگەلێک بوونی هەبوو، باوەڕم وابوو دەبێت پڕۆفشناڵ بم، هەموو ڕۆژێک خۆم نیشان بدەم بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و با هەموو شتێک سەرکەوتوو بێت. لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە لە هاویندا ڕوویدا وای کرد کە هەموو شتێ ڕاستەقینەتر بێت بۆ من. لە سێ ساڵی ڕابردوودا زۆر شتم لەگەڵ ئەم یانەیەدا تێپەڕاندووە و مایەی ئازارە بۆم هەست بکەم کە بڕیارە لەدەستم بچێت ئەوەی کە لە ڕابردوودا بەدەستم هێناوە”.
No Comment! Be the first one.