چاویارنیوز ـــ لە یاری نێوان چێڵسی و برێنتفۆرد کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، مۆیسس کایسێدۆ یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ناو یاریگا و جارێکی دیکە بەهاکانی خۆی لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی لەندەن بلوز بە ئاستێکی نایاب نیشان دا.
کایسێدۆ بۆ تەواوی 90 خولەکی یارییەکە لە نێو یاریگادا ئامادەبووە و توانی بە گۆڵێکی گرنگ ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە کۆتایی تیپەکەیدا بگێڕێت. جگە لە گۆڵکردن، ئاستێکی نموونەیی لە دابەشکردنی تۆپ و کۆنترۆڵکردنی ڕەوتی یارییەکەدا هەبوو.
یاریزانە ئیکوادۆریەکە کۆی گشتی 64 پاسی داوە کە هەر هەموویان ڕاست بوون، بەم شێوەیەش بووە پایەی سەرەکی یاریکردنی چێڵسی بە وردبینییەکی سەرسوڕهێنەر کە 97% بوو. لە ڕووی ئامارییەوە کایسێدۆ ئامادەیییەکی چالاک و بەرچاوی لە ناوەڕاستی یاریگادا هەبوو بە 88 جار بەدەست هێنانی تۆپەکە.
ئاستێکی لەو شێوەیە دەریخست کە دەتوانێت یاریزانێکی متمانەپێکراو بێت بۆ تیپەکەی نەک تەنها لە قۆناغی هێرشبردن بەڵکو لە قۆناغی بەرگریشدا.
لەکۆتایی یارییەکەدا کایسێدۆ پلەی 8.1ی پێدرا، ئەمەش وایکرد لە ڕیزی باشترین یاریزانەکانی یاریگادا بێت. ئاستەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد، بەتایبەتی لە ساتە گرنگەکانی یارییەکەدا، دەریخست کە کایسێدۆ وردە وردە دەبێتە ئەو یاریزانەی کە چێڵسی چاوەڕێی دەکرد؛ یاریزانێکی بەهێزی ناوەڕاست کە لە پاسدا زۆر وردە و دەتوانێت هاوسەنگی تاکتیکی تیپەکە بپارێزێت.
No Comment! Be the first one.