چاویارنیوز ـــ لۆزانۆ، دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر لە هەڵبژاردەی مەکسیک بەهۆی پێکانەوە، گەڕانەوەی بۆ یانەی ئیلتری بە سەرسوڕهێنەر وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە مەبەستی ئەو بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026دا.
ئەستێرەی یانەی سان دیێگۆ کە جارێکی دیکە لە یارییەکانی خولی ئینگلیزیدا گەیشتۆتە لوتکە، بڕیاریداوە هەموو دەرفەتێک بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەربکەوێت و لە هەمان کاتدا تیپی یانەکەی بەرەو پاڵەوانێتی MLS ببات.
بوژانەوەی لۆزانۆ لە خولی ئینگلیزی جارێکی تر دەرگای دەرکەوتنی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆی کردۆتەوە. دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر، ئێستا دەیەوێت زۆرترین سوود لە هەموو دەرفەتێک وەربگرێت.
ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ پێگەی هەوالی EFE وتوویەتی: “بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی کێشەی جەستەییەوە نەمتوانی بێمە هەڵبژاردەی نیشتمانی، بەڵام بەڕاستی زۆرم پێ خۆش بوو کە گەڕامەوە، زۆر بە باشی پێشوازیم لێکرا؛ هاندەران، ستافی ڕاهێنەرایەتی، یاریزانەکان. ئەوان کاری نایاب دەکەن، گروپێکی نایاب دروست دەکەن و ئەوەش جوانە. دەبێت بەردەوام بین لە باشتربوون، کار لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکەین کە خافێر دەیەوێت و دڵنیابین لەوەی کە ئێمە لە چەمکەکانی ستافی ڕاهێنەرایەتی تێبگەین. ئەوە پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاوە بەڵام ئێمە کاتمان هەیە و زۆر باش کاردەکەن و ئامانجەکان ڕوونن پێموایە مۆندیالێکی نایابمان هەبێت چونکە لە ماڵەوەیە و دەبێت زۆر بە زەحمەت کاربکەین لەسەری.
هەروەها لۆزانۆ باسی لە وەرزی یەکەمی سەرسوڕهێنەری سان دیێگۆ کرد لە MLS لە ژێر دەستی مایکی ڤاراس و وتی:”ئێمە کارێکی نایابمان کردووە، لەسەر ڕێگای ڕاستداین، زۆر دڵخۆشم بە تیپەکە و خۆم، هێشتا بەشێک لە وەرزەکە ماوە، کە گرنگترین بەشە، هیوادارم بتوانین لەسەر ئەم ڕێگایە بمێنینەوە و بە باشترین شێوە بگەینە قۆناغی کۆتایی”.
No Comment! Be the first one.