چاویارنیوز – یەکێک لە یاریزانە پێشووەکانی ئەلنەسر وردەکاری سەرنجڕاکێش و بە دەگمەن بیستووی دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سعودیەدا ئاشکرا دەکات و باسی لەوە کردووە کە ئەستێرە پورتوگالییەکە ڕێز لە کلتوری ناوچەکە دەگرێت.
شایع شەراحیلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی وەرزشیدا ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆ ساڵی ڕابردوو لە مانگی ڕەمەزاندا بڕیاریدا لەگەڵ یاریزانە موسڵمانەکانی ئەلنەسر بەڕۆژوو بێت، هەرچەندە خۆی موسڵمان نییە. ڕوونیشیکردەوە: ساڵی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕەمەزاندا هەوڵیدا لەگەڵ یاریزانە موسڵمانەکانی ئەلنەسر بەڕۆژوو بێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەو هەست و بارودۆخانە تێبگات کە موسڵمانان لەکاتی بەڕۆژووبووندا تووشی دەبن.
ئەم چیرۆکە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا بۆ موسڵمانانی جیهان بڵاوکرایەوە؛ قۆناغێک کە ساڵانە مشتومڕ لە جیهانی تۆپی پێدا دروست دەکات سەبارەت بە کاریگەری ڕۆژووگرتن لەسەر ئاستی یاریزانان و خشتەی ڕۆژانەیان.
بەڵام لە سعودیەدا ئەمە تەحەدایەکی گەورە نییە. زۆرێک لە یاریزانەکان بەڕۆژوو دەبن و خشتەی مەشق و ڕاهێنان و یارییەکان بەپێی بارودۆخەکانیان ڕێکدەخرێن.
بڕیارەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ پەیوەندیکردن بە هاوڕێکانی، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش، لەناو یانەکەدا وەک نیشانەی ڕێزگرتن و کراوەیی و پڕۆفشناڵ بوونی ناوبراو سەیر دەکرێت. ئەو سیفەتانەی کە توانای گونجاندنی هێرشبەرە بەئەزموونەکە لە دەرەوەی یاریگا نیشان دەدەن.
No Comment! Be the first one.