چاویارنیوز _ گیلەرمۆ ئۆچۆا، گۆڵپارێزی ئەفسانەیی هەڵبژاردەی مەکسیک، لە جوڵەیەکی سۆزداریدا لە سەروبەندی شەشەمین یاری لە مۆندیالدا ڕایگەیاند کە دوای کۆتاییهاتنی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ هەمیشە لە تۆپی پێی پڕۆفشناڵ وازدەهێنێت.
ئۆچۆای تەمەن 40 ساڵ کە ئێستا لە تیپی لیماسۆل لە قوبرس یاری دەکات، بە چاوێکی فرمێسکاوی و دەنگێکی لەرزۆکەوە لە بەرنامەی “Letters That Unite”ی فیفا بڕیاری وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ئاشکرا کرد.
ناوبراو لە بەرنامەکەدا وتی: هەڵبژاردەی مەکسیک هەمیشە لە ژیان و ژیانی وەرزشیمدا ڕوون کەرەوەی ڕێم بووە، ناتوانم ژیانی وەرزشیم بەبێ هەڵبژاردەی نیشتمانی بە خەیاڵمدا بێت و نازانم بەبێ ئەو هەڵبژاردەیە چی ڕووی دەدا، ئێستا کە کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم، تۆپی پێ چیتر هیچ مانایەکی نییە بۆ من و هیچ هۆکارێک نابینم بۆ بەردەوامبوونم.
ئۆچۆا جەختی لەوە کردەوە کە بە شانازی و ئارامییەوە جیهانی تۆپی پێ بەجێدەهێڵێت و دەڵێت: چێژم لە هەموو ساتێک وەرگرت، هەموو توانام بەو کارە بەخشی، بە شانازی و سەربەرزییەوە لێرە دەڕۆم.
ئۆچۆا بە دەرکەوتنی لە مۆندیالی 2026دا دەبێتە سێهەمین یاریزانی مێژوو کە لە شەش خولی پاڵەوانێتییەکەدا بشداری کردبێت. پێشتر بەس لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو ئامارەیان لە دەستدا بووە. ناوبراو یارییەکانی باشداری یاریەکانی مۆندیالی لە ساڵی 2006دا دەستیپێکرد و لە ساڵانی 2014 و 2018 و 2022 وەک گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەمی مەکسیک یاریی کردووە.
ئۆچۆا کە کۆی گشتی 152 جار لەگەڵ مەکسیک یاری کردووە، بە سێیەم باشترین یاریزان لە مێژووی وڵاتەکەدا لە ڕووی یارییەکانەوە دادەنرێت.
No Comment! Be the first one.