چاویاڕنیوزـــ ئەلێکسیا پوتیاس کاپتنی تیپی خانمانی بەرشەلۆنە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ تیپەکەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا و ژمارەی جامەکانی گەیشتە 30 جام.
ئەلێکسیا پوتیاس، ئەستێرەی بێ ڕکابەری جیهانی تۆپی پێی خانمان و کاپتنی سەربەرزی تیپی ئافرەتانی بەرشەلۆنە، جارێکی دیکە مێژووی تۆمارکرد. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە و بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یەکەم نازناوی فەرمی ئەم وەرزەی بەرزکردەوە؛ لەم یارییەدا پوتیا لە خولەکەکانی کۆتاییدا بە لێدانی سزا ئاهەنگی پاڵەوانێتییەکەی گێڕا و ڕۆڵێکی سەرەکی لەم سەرکەوتنەدا بینی.
ئەم پاڵەوانێتییە وایکرد ئەلێکسیا پوتیا لە ژمارەی جامەکاندا بگاتە ژمارەیەکی پێوانەیی بێهاوتا. ئەلێکسیا پوتیاس کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە بە هێمای سەرکەوتن و سەرکردایەتی لە یانەی بەرشەلۆنە. ئێستا گەیشتووەتە ژمارەی ئەو نازناوانەی کە لەگەڵ جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستی هێناوە و ژمارەیەکی پێوانەیی بەرچاوی بۆ خۆی تۆمارکردووە. ئەم جامانە بریتین لە 9 نازناوی خولی ئیسپانی، 9 جامی ئیسپانی، 6 جامی سوپەری ئیسپانیا، 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی خولی نەتەوەکان و 1 جامی جیهانی ئافرەتان. جگە لەو جامانە، ئەلێکسیا خاوەنی دوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و دوو خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یاریزانێکی تایبەت. تاکە جامێک کە تا ئێستا ئەستێرە ئیسپانییەکە بەدەستی نەهێناوە جامی ئەوروپایە، کە هیوادارە تا خولی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام بێت لە تۆپی پێی خۆی و ئەم جامەش بەهەمان شێوە جامەکە بباتەوە.
بە گشتی ئەلێکسیا پوتیاس تەنها کاپتنی بەرشەلۆنە نییە، بەڵکو یەکێکە لە ئەفسانەی تۆپی پێی ئافرەتان، کە بە لێهاتوویی یاریکردن و سەرکردایەتی و عەقڵی بردنەوە بووەتە نمونەیەکی جیهانی بۆ نەوەی داهاتوو.
No Comment! Be the first one.