چاویارنیوز ــــ یەکێک لە ڕووداوە دەگمەنەکانی جیهانی تۆپی پێ، لەگەڵ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و دۆرتمۆند لە جامی جیهانی یانەکاندا ڕوودەدات.
گۆڤاری سپۆرت، ڕووماڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی کرد بە مانشێتی “دڕندەترین تیروپشک بۆ خێزانی بێلینگهام”، ئەمەش وایکرد دووجار ببنە ڕکابەر.
بەڵام جۆب بێلینگهام یاریزانی یانەی دۆرتمۆند لە یارییەکەی بەرامبەر مۆنتەری کارتی زەردی وەرگرت و بوو بە دوو کارتە، کەوابوو ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ جود بێلینگهامی برا گەورەکەی لە ڕیال مەدریدی لە دەست دا.
شەوی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یۆڤانتۆسی بردەوە، دۆرتمۆندیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک مۆنتەری بردەوە، بۆیە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا دەبنە ڕکابەر.
No Comment! Be the first one.