چاویارنیوز _ مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە کاتی ئاهەنگگێڕانی بردنەوەی مۆندیالی ئیسپانیا گیانی لەدەستدا.
مێرمنداڵێکی هەرزەکار لە کاتی ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالدا گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی دەزگای فریاکەوتن، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی داڕمانی بەشێک لە فوارە، لە پارێزگای سەلامانکا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە گیانی لەدەستدا.
شارەوانی ئەو شارە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو گەنجی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا منداڵێک کە بە هۆی شکاندنی قاچیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
شارەوانییەکە دەڵێت “ئەوەی بڕیار بوو ئاهەنگێک بێت بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مۆندیالدا، گۆڕاوە بۆ کارەسات”.
No Comment! Be the first one.