چاویارنیوز ـــ میدیاکانی وەرزشی سعودی بڵاویانکردەوە، یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودی لەنێوان هەڵبژاردەکانی نەسر و ئەهلی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە بردنەوەی ئەهلی کۆتایی هات، بڕیارە جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە بەهۆی ناڕێکی و تۆمەتەکانی گەندەڵی دارایی لە یانەی ئەهلی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی یارییەکە پێشووی داوە و بڕیارە یارییەکی نوێ لەنێوان نەسر و ئەلقادیسیە ئەنجامبدرێت. ئەم بڕیارە هەر زوو لە میدیا ناوخۆییەکانی سعودیەدا ڕەنگدانەوەی هەبوو و زۆرێک لە شارەزایان وەک یەکێک لە گەورەترین مشتومڕەکانی ئەمساڵ لە تۆپی پێی سعودیەدا ئاماژەیان پێکردووە.
سەرچاوە نزیکەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە ئاشکرایان کردووە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە هەندێک بەڵگەنامەی دارایی و بەڵگەنامەی گواستنەوەی یاریزانانی ئەهلی لەم ماوە دواییدا ڕوون نەبووە و پێشێلکاری لە پرۆسەی تۆمارکردنی گرێبەستەکەدا ڕوویداوە. بەم پێیە لیژنەکە بڕیاریداوە پێش ئەوەی دۆسیەکە یەکلایی بێتەوە، ئەهلی لە یاری کۆتایی دووربخاتەوە و هەڵبژاردەی ئەلقادیسیە شوێنی بگرێتەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەلنەسر ببێتەوە.
ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی ئەلنەسر و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زۆر ورووژێنەر بووە، چونکە ئەستێرە پورتوگالییەکە کە لە یاری یەکەمدا شکستی هێنا، ئێستا هەلێکی تری بۆ ڕەخساوە بۆ بەدەستهێنانی جامێکی تر. ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی دووبارەبووەوە و ئەگەر وادەی نوێی یارییەکە بە فەرمی پشتڕاست بکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا هاندەرانی ئەلنەسر پێشوازییان لەم بڕیارە کردووە و پێیان وایە دادپەروەری لە تۆپی پێدا خەریکە جێ بە جێ دەکرێت. لە لایەکی تریشەوە هاندەرانی ئەهلی ئەم بڕیارە بە نادادپەروەرانە و سیاسی دەزانن. لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر بڕیارەکەی فیدراسیۆنەکە ببێتە کۆتایی، تۆپی پێی سعودیە شاهیدی یەکێک لە دەگمەنترین ڕووداوەکانی مێژووی خۆی دەبێت، ئەویش ئەنجامدانی یاری کۆتایی فەرمییە بۆ جارێکی دیکە، بەهۆی تۆمەتەکانی گەندەڵیەوە.
No Comment! Be the first one.