چاویارنیوز ـــ سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئەفسانەی مانچستەر سیتی پێی وایە جاک گرێلیش هێشتا ڕێگایەکی دووری ماوە پێش ئەوەی گەڕانەوەی بۆ سیتیزن ببێتە واقیع.
گرێلیش لە ماوەی خواستنەکەیدا لەگەڵ ئیڤەرتۆن ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، ئەگوێرۆش ستایشی ئەم ئاستەی کردووە، بەڵام دانی بەوەداناوە کە هێشتا زووە باسی گەڕانەوەی بۆ یونایتد بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە یاریزانەی تەمەن ٣٠ ساڵە هێشتا نەیتوانیوە سەرنجی تۆماس توخێل ڕابکێشێت و بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
گرێلیش لەو کاتەوەی پەیوەندی بە هێڵ دیکنسۆنەوە کردووە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بۆ مانگی ئاب نازناوی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بەدەستهێناوە و لە حەوت یاریدا گۆڵێک و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە.
ئەگوێرۆ لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا وتی: هێشتا زووە باسی گەڕانەوەی گرێلیش بکەین بۆ مانچستەر سیتی لەم قۆناغەدا، جاک جارێکی دیکە تۆپی پێی خۆی دۆزیوەتەوە و ئامارەکانی ئەسیستەکانی و ئەو گۆڵە نایابەی بەرامبەر پاڵاس کە توانی سێ خاڵی ئیڤەرتۆن بەدەستبهێنێت، بەڵگەی ئەوەن.
ئەمڕۆ گرێلیش دەگەڕێتەوە یانەی ئیتیحاد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی فیزیکی، بەڵام بەپێی یاساکانی پرێمەرلیگ ڕێگەی پێنادرێت بەرامبەر بلوز یاریی بکات
No Comment! Be the first one.