چاویارنیوز ــــ یانەی بەرشەلۆنە به فەرمی گرێبەستی نوێ خۆی له کۆپنهاگن له وڵاتی دانیمارک لەگەڵ “ڕونار باردێگی” ڕاگەیاند
بەرشەلۆنە پشتڕاستی کردووەتەوە کە “ڕونار باردێگی” یاریزانی سویدی تەمەن 19 ساڵ لە یانەی کۆپنهاگن پەیوەندی بە تیپەکەیەوە کردووە. باردیگی گرێبەستێکی 4 ساڵەی تاوەکو 30 حوزەیرانی 2029 واژۆکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ وەبەرهێنانی درێژخایەنی بەرشەلۆنە لەم یاریزانە لاوە.
هەندێک سەرچاوە وەک ماڵپەڕی “گول” کۆی گشتی کرێی گواستنەوەیان بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاندووە کە لەوانەیە پاداشتیش لەخۆ بگرێت. ئەم گرێبەستە هەروەها پاداشت و بڕگەی دووبارە فرۆشتنی نزیکەی ٪15 لەخۆ دەگرێت کە لە ئەگەری گواستنەوەی باردێگی لە داهاتوودا سوودی بۆ کۆپنهاگن دەبێت.
گواستنەوەکە لە کاتی خۆیدا بوو بۆ پێش وەرزی بەرشەلۆنە و باردیگی پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپی یەکەمەوە کرد لەژێر سەرپەرشتی هانس فلیک کە ئەم دووشەممەیە دەست پێدەکات.
No Comment! Be the first one.